کوردستانی
لە رووداوێکی هاتوچۆدا حەوت کەس بوونە قوربانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک رایدەگەیەنێت بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لەسەر رێگای دهۆک – شێخان رووداوێکی هاتوچۆ روویداوە و بەهۆیەوە حەوت کەس بوونەتە قوربانی.
ئەمڕۆ شەممە 17ی حوزەیرانی 2023 ئازاد تەها، وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک بە مەودا میدیای راگەیاند "لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان پاس و نیسان پیکابدا لەسەر رێگای سەرەکیی دهۆک – شێخان و لە نزیک بریڤکا حەوت کەس بوونە قوربانی".
ئاماژەی بەوەشکرد "یەکێک لەو کەسانە گیانی لەدەستداوە و شەش کەسی دیکەش بە سەختیی برینداربوون و رەوانە نەخۆشخانە کراون".
بیروڕا


