کوردستانی
سبەی مووچە دابەشدەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
دوای ئەوەی پێنجشەممەی رابردوو وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند بڕی 400 ملیار دینار لە رێگەی بانکی رەشید و رافیدەینەوە گەیشتووەتە سەر هەژماری بانکی هەرێم، بڕیارە سبەی مووچەی مانگی ئایار دەستپێبکات.
لە دوایین راگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستاندا هاتووە کە سبەی 18ی حوزەیرانی 2023 مووچەی مانگی ئایاری وەزارەتی تەندروستی دەستپێدەکات و دواتریش وەزارەتەکانی دیکە.
ئەمەش لەکاتێکدایە بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو 400 ملیار دینار رەوانەی هەرێمی کوردستان کرا.
ر.ع
ئەمەش لەکاتێکدایە بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو 400 ملیار دینار رەوانەی هەرێمی کوردستان کرا.
ر.ع
بیروڕا


