کوردستانی
کەشناسی: خۆڵبارین دەستپێدەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایدەگەیەنێت ئەمڕۆ و سبەی تۆزێکی سووک دەستپێدەکات و خێرایی با لە نێوان 10 تاوەکو 20 کیلۆمەتر دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایدەگەیەنێت ئەمڕۆ و سبەی تۆزێکی سووک دەستپێدەکات و خێرایی با لە نێوان 10 تاوەکو 20 کیلۆمەتر دەبێت.
ئەمڕۆ شەممە 17ی حوزەیرانی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند "ئاسمانی ئەمڕۆ ساماڵ دەبێت و تۆزێکی سووک دروستدەبێت، خێرایی با 10 بۆ 20 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا و پلەکانی گەرماش نزیکدەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی رۆژی پێشوو ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "لە هەندێک ناوچەی هەرێمی کوردستان خێرایی با دەگاتە 25 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا ".
باسی لەوەشکردووە "کەشوهەوای سبەی یەکشەممەش نزیکە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ و ئاسمان ساماڵ دەبێت و تۆزێکی سووک دروستدەبێت، پلەکانی گەرماش نزیکدەبن لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ و خێرایی با لە نێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتردا دەبێت ".
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 38 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 37 پلەى سیلیزى
دهۆک: 36 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 39 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 36 پلەى سیلیزى
سۆران : 37 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 42 پلەى سیلیزى
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


