کوردستانی

شوێنەوارێکی مێژوویی گرنگ لە سلێمانی دۆزرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


شوێنەوارێکی مێژوویی گرنگ لە سلێمانی دۆزرایەوە
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان 
 
 بەڕێوەبەری شوێنەواری سلێمانی رایدەگەیەنێت شوێنەوارێک لە گوندێکی سەر بە قەزای دوکان دۆزراوەتەوە کە مێژووەکەی بۆ 11 هەزار ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.
 
ئەمڕۆ شەممە 17ی حوزەیرانی 2023 حسێن حەمەغەریب، بەڕێوەبەری شوێنەواری سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ناوچەی چەمی رێزان لە سنووری قەزای دوکان تیمێکمان توانیویویانە شوێنەوارێک بدۆزنەوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 11 هەزار ساڵ لەمەوبەر".
 
باسی لەوەشکردووە "تیمەکەی شوێنەواری سلێمانی لەگەڵ تیمێکی سەر بە زانکۆی ریدینگی بەریتانیی سەرقاڵی کنە و پشکنینن".
 
ئەوەشی خستەڕوو "بەپێی ئەو پارچانەبێت کە لەم شوێنەدا دۆزراونەتەوە، دەردەکەوێت کە لە هەردوو شوێنەواری چەرموو و بێستانسوور کۆنترە، شوێنەواری چەرموو بەپێی بەڵگەکان مێژووەکەی بۆ نزیکەی هەشت بۆ نۆ هەزار ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە".
 
بەڕێوەبەری شوێنەواری سلێمانی وتیشی "شوێنەوارەکانی گوندی زەرزی بریتین لە ئەو پارچە وردانەی کە لە بەرد داتاشراون".
Qaiwan
Qaiwan