کوردستانی
پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێکمان دەستگیرکردووە کە هەڕەشەی لە کەسێک کردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت مەفرەزەکانمان توانیویانە لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەک تۆمەتبارێک دەستگیر بکەن و دەستگیشبگیرێت بەسەر چەکەکەیدا.
ئەمڕۆ شەممە 17ی حوزەیرانی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای لەسەر تۆمەتبارێک تۆمارکرد کە هێرشیکردووەتە سەر و میلی دەمانچەی لێ ڕاکێشاوە ، دەستبەجێ مەفرەزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەکە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "دەستیش گیراوە بەسەر چەکی ئەو تۆمەتبارەدا کە لە جۆری دەمانچەیە و لە کاتی دەستگیرکردنیدا پێی بووە".
پۆلیسی سلێمانی وتوشیەتی "تۆمەتبار ناوی (و، ن، ل) لە دایکبووی ساڵی 1987، بە رەگەز عەرەبە و لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر راگیراوە و لەلایەن بنکەی پۆلیسی سەراوە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


