کوردستانی

ئاگرێکی گەورە لە سلێمانی کەوتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاگرێکی گەورە لە سلێمانی کەوتەوە
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان
 
 وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت تانکەرێکی سووتەمەنی گڕی گرتووە و بەهۆیەشەوە ئاگرێکی گەورە لە ناوچەی تانجەرۆ کەوتووەتەوە.
 
ئەمڕۆ شەممە 17ی حوزەیرانی 2023 ئارام عەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "تانکەرێکی سووتەمەنی لە ناوچەی تانجەرۆی سلێمانی ئاگری  گرتووە و بەوهۆیەشەوە ئاگرێکی گەورە لەو ناوچەیە کەوتووەتەوە".
 
باسی لەوەشکرد "لە ئێستادا زیانەکان بە تەواوەتی دیارنین و دەستمانکردووە بە بەدواداچوون بۆ هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە".
Qaiwan
Qaiwan