کوردستانی
پەتایەکی نوێ لەنێو منداڵاندا بڵاودەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی رایدەگەیەنێت بەهۆی هاتنی گەرماوە نەخۆشی سکچوون و رشانەوە لەناو منداڵاندا بڵاوبووەتەوە.
د. پشدەر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی بە مەودا میدیای رایگەیاند "بەهۆی هاتنی گەرماوە رۆژانە زیاتر لە 200 منداڵ بەهۆی تووشبوون بە سکچوون و رشانەوە سەردانی نەخۆشخانەکەمان دەکەن".
ئاماژەی بەوەشکرد "لەو ژمارەیە 25 بۆ 30 منداڵیان پێویستیان بە مانەوە لە نەخۆشخانە دەبێت و ئەوانی دیکە دوای وەرگرتنی چارەسەر دەنێردرێنە ماڵەوە".
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانیش وتی "ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرما پەتای سکچوون و رشانەوە لەنێو منداڵاندا بڵاودەبێتەوە".
س.ر

بیروڕا