کوردستانی
سووتانی تانکەرێک زیانی بە تۆڕی کارەبای ناوچەیەک گەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت بەهۆی سووتانی تانکەرێکەوە زیان بەر فیدەری 88 کەوت و تەلەکان توانەوە، ئاماژە بەوەکراوە بەزووترین کات لەلایەن تیمەکانمانەوە کێشەکە چارەسەرکرا.
لە راگەیەندراوێکدا کارەبای سلێمانی رایگەیاند "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 17ی حوزەیرانی 2023 لە ناوچەی تانجەرۆ تەنكەرێكی پڕ لە نەفتە گڕیگرت و بەهۆیەوە زیان بەر تۆڕی دابەشکردنی کارەبای فیدەری 88 کەوت کە بریتیبوون لەسوتان و توانەوەی تەلی پەستان بەرزی بەینی چەند ستونك".
ئاماژە بەوەکراوە "راستەوخۆ دوای ئاگادارکردنەوە تیمەکانی هۆبەی چاکسازی کارەبای سەیوان ، لە ماوەیەکی کورتدا گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکەو سەرچاوەکانی وزەی کارەبایان بڕی بۆ دووبارە روونەدانەوەی رووداوی ئاگرکەوتمەوە و پاراستنی گیانی برادەرانی بەرگریی شارستانی و کار ئاسانی بۆیان، دواتر دەستیارکرد بە گوڕینی تەلەکان کارەبایان گێڕایەوە و سەرفیدەرەکە".
س.ر

بیروڕا