کوردستانی

دەستگیرکردنی 10 کەس راگەیەندرا بە تۆمەتی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەستگیرکردنی 10 کەس راگەیەندرا بە تۆمەتی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە ماوەی سێ مانگدا 10 کەس بەتۆمەتی بازرگانیکردن و بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکردووە.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند "لەپێناو کۆمەڵگەیەکی تەندروست و سەقامگیربونی دۆخی ئابووریی هاوڵاتییان و رێگریکردن لە بڵاوبونەوە و بازرگانیکردن و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر ، هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی بەفەرمانی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوە ، تەنها لەماوەی مانگەکانی 5,4,3ی 2023 توانیویانە (10) تۆمەتبار دەستگیربکەن کە پێکهاتوون لە سێ بازرگان و حەوت بەکارهێنەری مادەی هۆشبەر، هەروەها زۆرترین ئەو مادانەی بەکاریانهێناوە لە جۆری (حەشیش و کریستاڵ)ن ، تۆمەتبارەکانیش دانیشتووی ناوچە جیاوازەکانی عیراق و هەرێمی کوردستانن و لە نەتەوەی کورد و عەرەبن، یەکێک لەتۆمەتبارەکان ژنە".

ئاماژە بەوەکراوە "سەرجەمیان بەپێی مادەکانی (26 و 30) لەیاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە".

د.ر
Qaiwan
Qaiwan