گێتی

تەرمی چوار کەس دۆزرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەرمی چوار کەس دۆزرایەوە
مەودا میدیا- جیهاد هەورامی

پۆلیسی میترۆپۆلیتان رایگەیاند "رۆژی هەینی 16ی حوزەیرانی 2023 تەرمی چوار کەس لە فلاتێکی شاری هۆنسلۆدا دۆزراونەتەوە کە کچێکی تەمەن 11 ساڵ و کوڕێکی تەمەن سێ ساڵ و ژن و پیاوێکی تەمەن 30 ساڵانن, هەر چواریان کە لە شوێنێکدا لەرێگەی ستاینز لە شاری بێدفۆنت دۆزراونەتەوە، پێدەچێت پەیوەندییان هەبێت".

چ سوپت شۆن ویلسۆن، فەرماندەی پۆلیسی ناوخۆیی لە رۆژئاوای لەندەن وتی "لێکۆڵینەوەکانمان لە قۆناغێکی زۆر سەرەتاییدایە و بە پشتبەستن بە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانمان، لەئێستادا بەدوای کەسی دیکەدا ناگەڕێین لە پەیوەندی لەگەڵ رووداوەکەدا".

وتیشی "من ئەو شۆک و ناڕەحەتییە دەزانم کە ئەم رووداوە ترسناکە لەنێو کۆمەڵگەی هۆنسلۆ و دەرەوەی ئەویشدا دروستیدەکات، بۆیە دەتوانم خەڵکی ناوچەکە دڵنیا بکەمەوە کە ئەفسەرانی پسپۆڕ کاردەکەن بۆ ئەوەی بە وردی چی ڕوویداوە و منیش بە زووترین کات زانیاری زیاتر دەدەم".

باسی لەوەش کرد "ئاگادارم کە ئەم رووداوە بە تایبەتی بۆ منداڵان ناڕەحەت دەکات، داوا لە خەڵک دەکەم تکایە بەرپرسیار بن لەوەی کە لە سۆشیال میدیا بڵاویدەکەنەوە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان