کوردستانی

تەقە لە باوک و کوڕێک کرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەقە لە باوک و کوڕێک کرا
مەودا میدیا-

نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە بەردەم دادگای کۆیە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە تەقە لە باوک و کوڕێک کرا، لە ئەنجامی رووداوەکە باوکەکە برینداربوو.

شیروان جەلال، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی کۆیە بە مەودا میدیای راگەیاند "نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 18ی حوزەیرانی 2023 لەبەردەم دادگای کۆیە تەقە لە باوک و کوڕێک کرا، لە ئەنجامدا باوکەکە بریندرابووە و فیشەکێک بەر قاچی کەوتووە".

جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی کۆیە ئاماژەی بەوەشکرد "تەندروستیی بریندارەکە جێگیرە و رووداوەکەش بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە بووە".

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا بێت، کوڕەکە پارێزەرە و کێشەیەکی کۆمەڵایەتییان هەبووە بۆیە تەقەیان لێکراوە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan