کوردستانی
نزیکەی 10 دۆنم پوش و پاوان و دەغڵودان سوتێندران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ یەکشەممە 18ی حوزەیرانی 2023 لە سنوری گوندی هەرگێنەی سەر بەقەزای قەرەداغ لە پارێزگای سلێمانی لە چوار شوێنی جیاوازدا لەماوەی نیو کاتژمێر ئاگر لە دەغڵودان و پاوانی گوندەکە بەردرا.
بەپیی زانیارییەکانی مەودا میدیا، دەستبەجێ مە فرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی قەرەداغ گەیشتنە شوێنی رووداوەکە، بە هاوکاری هاوڵاتییانی گوندەکە و پۆلیسی بەرگریی شارستانی قەرەداغ توانرا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت.
هەر بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی ئاگرەکەوە نزیکەی 10 دۆنم پوش و پاوان و دەغڵودانی هاوڵاتییان سووتا، هەروەها دوای کۆتایی هاتنی ئاگرەکە و گەڕان و لێکۆڵینەوەی ورد دەرکەوت ئاگرەکان بەمەبەست بووە و چەندین ئامێرو پاتری بەکارهێنراوە لە تاوانی ئاگر کەوتنەوەکەدا.
بە مەبەستی دیاریکردنی بکەرانی رووداوەکە پۆلیس دەستیکردووە بە لێکۆڵینەوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە کراوەتەوە و لە هەوڵی دۆزینەوەی تۆمەتباراندان.
س،ر

بیروڕا