کوردستانی
ئاسایشی هەرێم: تەقەکەرەکەی بەردەم دادگای کۆیە دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
دەزگای ئاسایشی هەرێم رایدەگەیەنێت هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی رۆژهەڵاتی هەولێر لە ماوەیەکی کەمدا توانیویانە تۆمەتباری تەقەکردنەکەی کۆیە دەستگیربکەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە 18ی حوزەیرانی 2023 دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند "دوای ئەوەی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ و کاتژمێر 11:15 خولەک لەسەر کێشەی قەرزاری و بەمەبەستی وەرگرتنەوەی پارەکە تۆمەتبار (خ، س، ع) لەبەردەم دادگای کۆیەدا تەقەی لە هاوڵاتیی (ک، ع، ی) کرد و بە سووکی برینداری کرد".
باسی لەوەشکردووە "پاش هەڵهاتنی تۆمەتبارەکە، دەستبەجێ لەسەر فەرمانی دادوەر هێزەکانی ئاسایشی رۆژهەڵاتی هەولێر لە ماوەیەکی کەمدا توانییان دەستگیریبکەن".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "لە ئێستادا تۆمەتبارەکە راگیراوە و لێکۆڵینەوە لە کەیسەکەی دەستیپێکردووە".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


