کوردستانی
لە هەرێمیش نرخی بەنزین دەبێتە 450 دینار
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق رایدەگەیەنێت دوای ئەوەی بودجە دەکەوێتە بوای جێبەجێکردنەوە نرخی هەر لیترێک بەنزین دەبێتە 450 دینار و لەلایەن حکومەتی عیراقەوە دابیندەکرێت.
ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق رایدەگەیەنێت دوای ئەوەی بودجە دەکەوێتە بوای جێبەجێکردنەوە نرخی هەر لیترێک بەنزین دەبێتە 450 دینار و لەلایەن حکومەتی عیراقەوە دابیندەکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 18ی حوزەیرانی 2023 سۆران عومەر، ئەندام پەرلەمانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "دوای جێبەجێکردنی بودجەی گشتیی عیراق نرخی هەر لیترێک بەنزین بە نرخی پاڵپشتکراو و دەدرێت بە هاوڵاتییان".
باسی لەوەشکرد "ئەم نرخە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە و لە هەرێمیش نرخی هەر لیترێک بەنزین دەبێتە 450 دینار بەو هۆیەی نەوتی هەرێم کۆمپانیای سۆمۆ دەیفرۆشێت".
ئەو ئەندام پەرلەمانی وتیشی "رۆژانە 600 هەزار بەرمیل نەوت لەناوخۆدا بەکاردەهێندرێتەوە، ئەو نەوتەی بە تەنکەر دەڕوات بە هەمان شێوە رادەستی سۆمۆ دەکرێتەوە".
جەختیشی کردەوە "بێجگە بەنزین گازیش هەر بە نرخی پاڵپشتکراو و بە هەمان شێوەی بەنزینەکە هەرزان دەبێت لە هەرێمی کوردستان".
بیروڕا


