گێتی
یەکەم رۆژی جەژنی قوربان لە سێ وڵات دیاریکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
دوای ئەوەی دادگای باڵای سعودیە داوای لە مسوڵمانانی جیهان کرد کە ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە بە دوای مانگی یەکشەوەدا بگەڕێن، هەر ئەمڕۆ سێ وڵات یەکەم رۆژی جەژنی قوربانیان دیاریکرد.
دوای ئەوەی دادگای باڵای سعودیە داوای لە مسوڵمانانی جیهان کرد کە ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە بە دوای مانگی یەکشەوەدا بگەڕێن، هەر ئەمڕۆ سێ وڵات یەکەم رۆژی جەژنی قوربانیان دیاریکرد.
هەر یەک لە وڵاتانی مالیزیا و سەڵتەنەی برۆنای و ئەندەنوسیا رەتیان کردەوە کە ئێوارەی ئەمڕۆ مانگی یەک شەوەیان بینیبێت، بەوهۆیەوە ئەو سێ وڵاتە رۆژی 29ی ئەم مانگەیان کردە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان.
ئەمەش لەکاتێکدایە، دوو رۆژ لەمەوبەر دادگای باڵای سعودیە داوای لە موسڵمانانی جیهان کرد کە ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە بەدوای مانگی یەکشەوەدا بگەڕێن کە دەستپێکی مانگی زیلحجەیە، بە بینینی مانگیش یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دەکەوێتە دەیەم رۆژی ئەو مانگەوە.
ر.ع
ر.ع