کوردستانی

شوانکارێکی تەمەن 60 ساڵ بەهۆی تەقینەوەی مینەوە گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


شوانکارێکی تەمەن 60 ساڵ بەهۆی تەقینەوەی مینەوە گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - 
 
 وتەبێژی دەزگای مینی هەولێر رایدەگەیەنێت لە کوێستانی مێرگە درێژان لە گوندی زینوەی سەر بە ناحیەی حاجی ئۆمەران مین بە شوانکارێکی تەمەن 60 ساڵدا تەقیوەتەوە و گیانی لەدەستداوە.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 18ی حوزەیرانی 2023 رابەر ئەنوەر، وتەبێژی دەزگای گشتیی کاروباری مین لە هەولێر رایگەیاند " لە کوێستانی مێرگە درێژان لە گوندی زینوەی سەر بە ناحیەی حاجی ئۆمەران هاوڵاتییەک بە ناوی (فارس حەمەد ئەمین عەزیز) کە تەمەنی 60 ساڵە مین پێیدا تەقیوەتەوە و گیانی لەدەستداوە".
 
باسی لەوەشکردووە "ئەو شوانکارە بە مەبەستی لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانی چووەتە ئەو ناوچەیە و رووداوەکە روویداوە، پێشتریش جارێکی دیکە مین بەو شوانکارەدا تەقیوەتەوە و بووەتە هۆی لەدەستدانی قاچێکی".
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو "تەرمی شوانکارەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی چۆمانەوە گەیەندراوەتە پزیشی دادی سۆران بە مەبەستی توێکاریی".

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمسال ئەمە  پێنجەم رووداوی تەقینەوەی مینە لەسنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کە تێیدا دوو هاولاتیی گیانی لەدەستداوە  سێ هاولاتیی دیکەش برینداربوون و بەهۆیەوە کەم ئەندامبوون.
ر.ع
Qaiwan
Qaiwan