کوردستانی

بەهۆی شکانی بۆرییەکەوە، دابەشکردنی ئاو لە کۆیە وەستێنرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی شکانی بۆرییەکەوە، دابەشکردنی ئاو لە کۆیە وەستێنرا
مەودا میدیا - 
 
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کۆیە رایدەگەیەنێت بەهۆی شکاندنی بۆری سەرەکیی هێڵی گواستنەوەی ئاو بۆ ناو سەنتەری کۆیە، بەناچاری دابەشکردنی ئاو لە شارەکە وەستێنرا.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 18ی حوزەیرانی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کۆیە رایگەیاند "بەهۆی کارکردنی کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەی چاککردنەوە و دروستکردنەوەی شەقامی 40 مەتریی رێگای سەرەکی کۆیە – تەق تەق تاوەکو رێگای سلێمانی – کۆیە، بۆریی سەرەکی ئاوی کۆیە شکێندراوە ".
 
باسی لەوەشکردووە "ئەو بۆرییە سەرەکییەی هێڵی ئاو قەبارەکەی 12 ئینجە و ئاو بۆ ناو سەنتەری کۆیە دەگوازێتەوە، ئەمڕۆ کاتژمێر 6:30 خولەک لەلایەن ئەو کۆمپانیایەوە شکێنراوە ".
 
ئاوی کۆیە وتوشیەتی "دوای ئەوەی کۆمپانیاکە ئێمەیان ئاگادارکردەوە، لە ئێستادا دابەشکردنی ئاو لەناو کۆیەدا بەناچاریی وەستێنراوە تا ئەو کاتەی چاکدەکرێتەوە ".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan