کوردستانی

پێش جەژن سەرجەم فەرمانبەران مووچەکانیان وەردەگرن

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێش جەژن سەرجەم فەرمانبەران مووچەکانیان وەردەگرن
مەودا میدیا - 
 
 وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت دەزانین کورتهێنان هەیە و بۆ دابەشکردنی مووچەی سەرجەم فەرمانبەران وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێم لە هەوڵدایە کە ئەو گرفتە چارەسەر بکات و پێش جەژن سەرجەم وەزارەتەکان مووچەکانیان وەربگرن.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 18ی حوزەیرانی 2023 جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە میدیای پارتی راگەیاند "حکومەتی هەوڵدەدات هەرچی زووە چارەسەر بابەتی دارایی بکات و خۆی بە بەرپرسیار دەزانێت لەم دۆخەی بەسەر هاوڵاتییاندا هاتووە ".
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئەم قیرانە تێدەپەڕێنین، بەوهۆیەی پێشتر بە قەیرانی زۆر گەورەتردا تێپەڕیوین و بەسەریشیدا زاڵبووین ".
 
وتەبێژی حکومەتی هەرێم وتوشیەتی " لەسەر ئێمە ئەرکە کە دۆخی دارایی خەڵکی کوردستان باشبکرێت بەردەوامبین لە دابەشکردنی مووچە و وەزارەتی دارایی و حکومەتی هەرێم لە هەوڵدان ئەو گرفتە چارەسەر بکەن و پێش جەژن مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشبکرێت”.

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan