کوردستانی
کارەبای سلێمانی لەبارەی دەستگیرکردنی بەرپرسێکەوە روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی لەبارەی دەستگیرکردنی لێپرسراوى بەشى فرۆشتنى وزە لە بەڕێوەبەرایەتى دابەشکردنى کارەباى رۆژئاواى سلێمانى روونکردنەوە دەدات.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیى گشتىی کارەباى سلێمانی رایگەیاند "پێشنیوەڕۆى رۆژی یەکشەممە 18/6/2023 بەفەرمانى دادوەرى دەستەى دەستپاکى، لێپرسراوى بەشى فرۆشتنى وزە لە بەڕێوەبەرایەتىی دابەشکردنى کارەباى رۆژئاواى سلێمانى دەستبەسەرکراوە بۆ لێکۆڵینەوە".
ئاماژە بەوەکراوە "بەپێى ئەو زانیاریانەى هەیە پێشتر لەسەر بابەتێک کە پەیوەندیدارە بە پێدانى ئەستۆپاکى بۆ دوو بیناى بازرگانى لیژنەى لێکۆڵینەوە لەو بارەیەوە پێکهێنراوە".
س.ر

بیروڕا