کوردستانی
بە تۆمەتی دزیکردن لە چێشتخانەکان دوو تۆمەتبار دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند بە تۆمەتی دزیکردن لە چێشتخانەو خواردنگەكانی ناوبازاڕ.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند بە تۆمەتی دزیکردن لە چێشتخانەو خواردنگەكانی ناوبازاڕ.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "لە هەڵمەتی گەڕان و بەدواچونەكان و چاودێریكردنی ناوبازاڕ و لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك كە لەچێشتخانەیەکدا دزیلێکراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتباران دەستپێكرد، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەراوە دەستگیربكرێن".
ئاماژە بەوەکراوە "تۆمەتباران (ل، ن، ع ) لەدایكبووی 2004 ( م، ا، ع ) لەدایكبووی 2003 دانییان بەتاوانەكەیاندا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراون و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە".
س،ر
س،ر
بیروڕا


