کوردستانی
هادی عامری: نابێت گرێبەستی زەوییە کشتوكاڵییەکانی کەرکوک بۆ هاوڵاتییانی عەرەب نوێبکرێنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆكی لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی مادەی 140ی دەستوری عیراق رایدەگەیەنێت زەوییە كشتوكاڵییەكانی كەركوك نابێت گرێبەستەكانیان بۆ هاوڵاتییان عەرەب نوێبكرێتەوە.
هادی عامری، سەرۆكی لیژنەی باڵای جێبەجێكردنی مادەی 140ی دەستوری عیراق لە نووسراوێکدا کە لە 12ی حوزەیرانی 2023 ئاڕاستەی وەزارەتی كشتوكاڵی عیراقی كراوە، هاوكات كۆپییەكی بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق و نووسینگەی پارێزگاری كەركوك و چەند لایەنێكی دیکەی حكومەت ناردووە رایگەیاندووە " زەوییە كشتوكاڵییەكانی كەركوك نابێت گرێبەستەكانیان بۆ هاوڵاتییان عەرەب نوێبكرێتەوە".

لە نووسراوەكەدا هادی عامری، پشتی بەستووە بە بڕیاری ژمارە 29ی ساڵی 2012ی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵ و داوادەكات گرێبەستی زەوییە كشتوكاڵییەكانی كەركوك بۆ هاوڵاتیانی عەرەب نوێنەكرێتەوە.
بڕیاری ژمارە 29ی ساڵی 2012 تایبەتە بە هەڵوەشاندنەوەی هەموو بڕیارەكانی لیژنەی كاروباری باكوور - هەڵوەشاوە، ئەوەش پەیوەستە بە خاوەندارێتی و مافی بەكارهێنانی ئەو زەوییە كشتوكاڵییانەی كە موڵكی عەرب نین، لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی ئەو گرێبەستە كشتوكاڵییەكانەی لەگەڵیاندا كراوە، هەر لەو بڕیارەی حكومەتی فیدراڵدا هاتووە كە بارودۆخی ئەو زەوییە كشتوكاڵییانە بگەڕێتەوە بۆ پێش دەركردنی بڕیارەكانی لیژنەی كاروباری باكوور.
س،ر
س،ر
بیروڕا