کوردستانی
مەسرور بارزانی: زیاتر لە حەوت ملیار دینار بۆ خوێندکاران خەرج دەکەین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندیی داوە بە خەرجکردنی زیاتر لە حەوت ملیار دینار بۆ خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان.
ئەمڕۆ دووشەممە 19ی حوزەیرانی 2023 فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم رایگەیاند "بۆ پاڵپشتیکردنی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم رەزامەندیی داوە لەسەر خەرجکردنی بڕی حەوت ملیار و 250 ملیۆن دینار مانگانە بۆیان".
باسی لەوەشکردووە "بەشێکی پارەکە بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییە لە بەشە ناوخۆییەکان بۆ ساڵی خوێندنی 2023 – 2024 هاوشێوەی ساڵی خوێندنی 2022 – 2023 و لەسەر بودجەی زانکۆ و پەیمانگاکان خەرج دەکرێت".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


