کوردستانی

لە هەولێر باندێکی دروستکردنی دراوی ساختە دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە هەولێر باندێکی دروستکردنی دراوی ساختە دەستگیرکران
مەودا میدیا - 
 
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایدەگەیەنێت لە ئۆپەراسۆنێکدا توانیومانە سێ تۆمەتباری سەرەکیی باندێکی دروستکردنی دۆلار ئەمەریکی و دیناری عیراقی ساختە دەستگیربکەین.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 19ی حوزەیرانی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند "لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانیمان سێ تۆمەتباری سەرەکیی باندێکی دروستکردنی دۆلاری ئەمەریکی و دیناری عیراقی ساختە لە هەولێر دەستگیربکەین".
 
باسی لەوەشکردووە "دەستیشگیراوە بەسەر پارە ساختەکراوەکاندا و سەرجەم کەلوپەلەکانی ساختەکردنی دراو و دوو قاڵبی زێڕی ساختە و پارچەیەک شوێنەواردا".
 
ئاسایشی هەولێر وتوشیەتی "سەرجەم تۆمەتبارەکان رەوانەی دادگا کراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan