کوردستانی
وەزارەتی تەندروستی: بەدواداچوون لەبارەی مردنی ژنە دووگیانەکە دەکەین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت بەدواداچوون دەکەین لەسەر پرسی مردنی ئەو ژنە دووگیانەی بەهۆی هەڵەی پزیشکییەوە لە نەخۆشخانەیەکی تایبەت لە شاری هەولێر گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ دووشەممە 19ی حوزەیرانی 2023 وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لیژنەیەکمان پێکهێناوە بۆ بەدواداچوون و ئاشکراکردنی هۆکاری گیان لەدەستدانی ئەو ژنە دووگیانەی رۆژی رابردوو لە نەخۆشخانەیەکی تایبەتی شاری هەولێر نەشتەرگەریی بۆ کرا".
باسی لەوەش کردووە "لەژێر رۆشنایی یاسای مافی نەخۆش، ژمارەی 4ی ساڵی 2020 و پەیڕەوی لێکۆڵینەوە ژمارە 16ی ساڵی 2022 ئەم لیژنەیە پێکهێنراوە".
وەزارەتی تەندروستی وتوشیەتی "بە ئامادەبوونی دادوەری نوێنەری داواکاری گشتیی بۆ بەدواداچوونی زانستیی و یاسایی، دەرئەنجامەکان بۆ رای گشتی بڵاودەکەینەوە".
ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی یەکشەممە 17ی حوزەیرانی 2023 ژنێک بەهۆی کەمتەرخەمیی پزیشکییەوە گیانی لەدەستداوە و خانەوادەکەی رایانگەیاند "ئەو کاتەی ئەو گیانی لەدەستدابوو دکتۆرەکە دەیوت تەنیا بارودۆخی تەندروستی تێکچووە".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


