کوردستانی
لە هەولێر دوو کەس بە دوو هەزار حەبی هۆشبەرەوە دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادەهۆشبەرەکان رایدەگەیەنێت دوو کەسمان دەستگیرکردووە لە ناو شاری هەولێر کە دوو هەزار حەبی جۆری (کەپتاگۆن)یان پێبووە.
ئەمڕۆ دووشەممە 19ی حوزەیرانی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی مادەهۆشبەرەکان رایگەیاند "دوای بەدواداچوونی وردمان لە چالاکییەکدا تیمەکانمان توانییان دوو کەس دەستگیربکەن کە دوو هەزار حەبی هۆشبەریان لە جۆری (کەپتاگۆن) پێبووە و بەنیازبوون ساغیبکەنەوە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "دوو تۆمەتبارەکە بەنیازبوون کڕین و فرۆشتن بەو حەبانەوە بکەن و دوای دەستگیرکردنیان پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ هەردوو تۆمەتبارەکە کراوەتەوە".
نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان وتوشیەتی "یەکێک لە حەبە هۆشبەرەکانی کە بە بڵاوبوونەوەی مەترسییەکی زۆر دروستدەکات حەبی کەپتاگۆنە".
ئاماژەی بەوەشداوە "لە ئێستادا رێژەی بەکارهێنانی ئەو جۆرە حەبە لە وڵاتانی ئەوروپا و وڵاتانی کەنداو لەزیادبووندایە و جێگای بایەخە لەلایەن داموزەزگا پەیوەندیدارەکانی ئەو وڵاتانە".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


