کوردستانی

لە هەولێر کەسێک بە دەستڕێژی گولـلە هاوسەرەکەی کوشت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە هەولێر کەسێک بە دەستڕێژی گولـلە هاوسەرەکەی کوشت
مەودا میدیا  -
 
شەوی رابردوو لە گەڕەکی گوڵانی شاری هەولێر کەسێک دەستڕێژی گولـلە لە هاوسەرەکەی دەکات و بەهۆیەوە گیان لەدەستدەدات.
 
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، شەوی رابردوو لە گەڕەکی گوڵانی شاری هەولێر کەسێک دەستڕێژی گولـلەی لە هاوسەر و خوشکی هاوسەرەکەی کردووە و لە ئەنجامیشدا هاوسەرەکەی خۆی کوشتووە و خوشکی هاوسەرەکەشی بریندارکردووە.
 
هەر بەپێی زانیارییەکان، دوای ئەم رووداوە تەرمەی ژنەکە گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادوەریی و خوشکی ژنەکەش کە بریندارە، بە مەبەستی چارەسەر گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە.

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan