کوردستانی

پۆلیسی سلێمانی: کەسێکمان بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆلیسی سلێمانی: کەسێکمان بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکرد
مەودا میدیا - 
 
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕەوە توانراوە کەسێک دەستگیربکرێت کە سێ کەس سکاڵایان دژی تۆمارکردووە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 20ی حوزەیرانی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "لەسەر سکاڵای سێ هاوڵاتیی تیمەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕ توانیویانە کەسێک دەستگیربکەن".
 
باسی لەوەشکردووە "دوای بەدواداچوون و دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە، دەستیشگیراوە بەسەر بڕێک پارەدا، پشێتریش تۆمەتبار بە تۆمەتی دزیکردن بەدکراوە".
 
پۆلیسی سلێمانی وتوشیەتی "تۆمەتبار لەدایکبووی ساڵی 1979یە و سێ فەرمانی گرتنی هەیە، لە دادگای سلێمانیش داواکراو بووە و بەپێی مادەی 446 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراوە".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan