کوردستانی

کەشناسی: خۆڵبارین دەستپێدەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشناسی: خۆڵبارین دەستپێدەکاتەوە
مەودا میدیا -
 
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایدەگەیەنێت سبەی چوارشەممە خۆڵبارین دەستپێدەکاتەوە و پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 20ی حوزەیرانی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند "بەگشتیی ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێث، پەلەکانی گەرماش نزیکدەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی نوێنێ".
 
باسی لەوەشکردووە "کەشوهەوای سبەینێش نزیکدەبێت لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ و ئەگەری بوونی تۆزێکی سووک لە باشووری هەرێم و پلەکانی گەرما نزیکەی یەک بۆ دوو پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرزدەبێتەوە".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan