کوردستانی

مەسرور بارزانی گەیشتە ئەنقەرە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەسرور بارزانی گەیشتە ئەنقەرە
مەودا میدیا - 
 
بە سەردانێکی فەرمیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا و وابڕیارە لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا کۆببێتەوە.
 
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە ئەنقەرە و بڕیاریشە لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان و کۆمەڵێک بەرپرسی باڵای دیکەی حکومەتی نوێی تورکیادا کۆببێتەوە.
 
هەر بەپێی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەدا هەریەکە لە پرسەکانی هەناردەکردنەوەی نەوت و غازی هەرێم و پەیوەندییە ئەمنییەکانی و بوونی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.
 
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا و دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی عیراق و ناوچەکەش دەکرێت.
 
ر.ع
Qaiwan
Qaiwan