کوردستانی

ئاسایشی هەولێر:ئەو کەسەی هێرشی کردە سەر ماڵی خەزووری لە شاری هەولێر دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاسایشی هەولێر:ئەو کەسەی هێرشی کردە سەر ماڵی خەزووری لە شاری هەولێر دەستگیرکرا
مەودا میدیا - 
 
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایدەگەیەنێت ئەو کەسەی هێرشەی کردە سەر ماڵی خەزووری و هاوسەرەکەی خۆی کوشت، خۆی رادەستی هێزەکانمان کردووە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 20ی حوزەیرانی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند "شەوی رابردوو لە گەڕەکی گوڵانی شاری هەولێر کاتژمێر  11:10 خولەک تۆمەتبار (ه ،ر ،ی) بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە هێرشی کردووەتە سەر ماڵی خەزوری و دەستڕێژی گولەی کردووە".
 
باسی لەوەشکردووە "لەو دەسترێژی گولەیەدا هاوسەرەکەی خۆی کوشتووە و خوشکی هاوسەرەکەشی بریندارکردووە و دواتر خۆی رادەستی هێزەکانمان کردووە".
 
ئەوەشی خستووەتەڕوو "ئەو چەکەی تەقەی پێکردووە لە جۆری کڵاشینکۆف بووە و لە ئێستادا بە فەرمانی دادوەی لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە".

ر.ع
Qaiwan
Qaiwan