کوردستانی
تۆمەتبارێک دەستگیرکرا و دەستیشگیرا بەسەر دوو ئۆتۆمبێلدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت لە دوو چالاکی جیاوازدا نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دزینی ئۆتۆمبێل توانیویانە تۆمەتبارێک دەستگیربکەن و دەستیش بەسەر دوو ئۆتۆمبێلدا گیرا.
ئەمڕۆ سێشەممە 20ی حوزەیرانی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلێک لە دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێرەوە گەیشتە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، دەستبەجێ هێزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دزینی ئۆتۆمبێل لێکۆڵینەوەیان دەستپێکرد".
باسی لەوەشکردووە "دوای گەڕان و بەدواداچوون توانرا ئۆتۆمبێلەکە بدۆزرێتەوە و دەستی بەسەردابگیرێت و دوای تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان رەوانەی شوێنی داواکراو دەکرێتەوە".
پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستووەتەڕوو "لە چالاکییەکی دیکەدا و لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەک کە ئۆتۆمبێلەکایان لێ دزیبوو، تیمەکانمان دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوە توانییان تۆمەتبار بدۆزنەوە و دەست بەسەر ئۆتۆمبێلە دزراوەکەدا بگرن".
وتوشیەتی "تۆمەتبار بە ناوی (ک، م، ا) لەدایکبووی ساڵی 1978 و بە بڕیاری دادوەر و بە مادەی 446 لە یاسای سزادانی عیراقی پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە".
ر.ع
ر.ع
بیروڕا


