کوردستانی

پەرلەمانتارێکی عیراق: کێشەی مووچە کۆتایی دێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەرلەمانتارێکی عیراق: کێشەی مووچە کۆتایی دێت
مەودا میدیا - رۆژ عەدنان 
 
 پەرلەمانتارێکی عیراق رایدەگەیەنێت ئەو کێشانەی لە مووچەدا هەیە بە لێبڕین و پاشەکەوتەوە کۆتاییدێت و بودجەش بەشی دابەشکردنی مووچە دەکات.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 20ی حوزەیرانی 2023 بڕیار رەشید، پەرلەمانتاری عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو دەنگۆیانەی دەڵێن بودجە بەشی دابەشکردنی مووچە ناکات دوورن لە راستییەوە و کێشەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران کۆتایی دێت".
 
باسی لەوەشکرد "کێشەی هاوڵاتییان کە خزمەتگوزاریی و موچە بوو کۆتایی دێت و دەشکرا مادەکانی 23، 24، 25 لە پرۆژە یاسای بودجەی گشتیی عیراقدا باشتربێت".
 
ئەو پەرلەمانتارەی عیراق جەختیشیکردەوە "کاری لە پێشینەمان وەک فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عیراق مووچەیە و دووەمین کاریشمان ئەوەیە کە نابێت جیاوازیی لەنێوان هیچ پارێزگایەکدا بکرێت".
Qaiwan
Qaiwan