کوردستانی
رۆژانی جەژن کەشوهەوا چۆن دەبێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا -
شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت یەکەمین شەپۆلی گەرما کۆتایی ئەم هەفتەیە و سەرەتای هەفتەی داهاتوو روو لە هەرێمی کوردستان دەکات و ناو سەنتەری شارەکانی سەروو 43 پلە دەبێت، رۆژانی جەژنیش ئەو گەرمایە بەردەوامیی دەبێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 20ی حوزەیرانی 2023 پشتیوان ئیبراهیم، شارەزای بواری کەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند "لە رۆژی هەینی داهاتووەوە پلەکانی گەرما روو لە بەرزبوونەوە دەکەن و لە سەنتەری شارەکان پلەکانی گەرما دەگەنە سەرووی 43 پلە".
باسی لەوەشکردووە "لە پارێزگای کەرکوک و سنووری گەرمیانیش پلەکانی گەرما دەگەنە سەروو 47 پلە و ئەم شەپۆلەی گەرماش یەکەم شەپۆلی گەرمای ئەمساڵە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو "شەپۆلەکە بەدرێژایی مانگی داهاتوو بەردەوام دەبێت و ئەو گۆڕانکارییەی لە پلەکانی گەرمادا روودەدەن چەند پلەیەکە و پلەی گەرما هەر بە بەرزیی دەمێنێتەوە".
ئەو شارەزایەی کەشناسی وتوشیەتی "رۆژانی جەژن پلەکانی گەرمە لە سەروو 44 پلەوە دەبن و لە سنووری گەرمیانیش دەگەنە 48 پلە".
بیروڕا