کوردستانی
محەمەدی حاجی مەحمود: كۆبوونەوەیەكی پەلە و فراوانی ئاسایشی نەتەوەیی ئەنجامبدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سكرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردیستان داوا لە سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان دەكات بەپەلە كۆبوونەوەیەكی فراوانی ئاسایشی نەتەوەیی ئەنجامبدرێت و شوێنیشی دیاریكردووە بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەكە، ئەوەش "لەپێناو ئازادیی نەتەوەیی و یەكهەڵوێستیی".
لە راگەیەندراوێكدا محەمەدی حاجی مەحمود، سكرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردیستان ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 20ی حوزەیرانی 2023 جاوای لە سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەكان و دەزگا و ئۆرگانە شەرعیی و یاساییەكانی هەرێمی كوردستان كردووە، ژیانی ژێرده‌سته‌یی و زه‌لیلی و كۆیلایه‌تی قبوڵ نه‌كرێت و دەڵێت "هه‌روه‌ك تێكۆشه‌رانی مێژووی میلله‌ته‌كه‌مان مردن له‌پێناوی ئازادی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی هه‌ڵبژێرن و چاوێك به‌هه‌موو شه‌هیدان و كه‌مئه‌ندام و بنه‌ماڵه‌كانیان بخشێننه‌وه كه‌له‌پێناوی كوردایه‌تییدا گیانیان به‌خشیوه به‌خاكی پیرۆزی كوردستان".
لەو سۆنگەیەوە رایگەیاندووە "هه‌رچی زووه په‌له‌بكرێت له ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان و پێكهێنانی ئه‌نجوومه‌نێكی سیاسیی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هه‌موو هێزه سیاسییه‌كان و كه‌سایه‌تییه نه‌ته‌وه‌یی و به‌ئه‌زموونه‌كان و ئه‌كادیمیستان و رۆشنبیران و دڵسۆزه‌كانی كوردستان له‌پێناو درووستكردنی یه‌كهه‌ڵوێستیی سیاسیی و به‌رنامه‌ڕێژیی بۆ پاراستنی قه‌واره‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان، كۆبونه‌وه‌كه‌ش له(باره‌گای په‌ڕله‌مانی كوردستان بێت یان له‌مه‌زاری شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه یان له‌گوڵه‌خانه) یان له هه‌ر جێگایه‌ك كه گونجاوبێت، ئێمه جێگە و رێگەی كۆبوونه‌وه‌كه ئامادەده‌كه‌ین".
لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكە هاتووە، "له‌ئێستادا (سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی په‌ڕله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دادگاكان و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری) ئێوه به‌رپرسیارن له‌زیاتر له‌نیوسه‌ده‌ی خه‌باتی پڕخوێناوی نه‌ته‌وه‌ی كورد و 182,000 شه‌هیدی ئه‌نفال و زینده‌به‌چاڵكردنی كورد و 8000 شه‌هیدی بارزانییه‌كان و 5000 شه‌هیدی به‌گازخنكێنراوی هه‌ڵه‌بجه‌وێرانكردنی زیاتر له 4500 گوند‌و شار‌و شارۆچكه‌ی كوردستان".
لە كۆتایی راگەیەندراوەكەشیدا سكرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست نووسیویەتی؛ ئەوەی ئەمڕۆ لە ژیاندایە لە کوردستان و لە دایکدەبێت، هەتا 100 ساڵی دیکە کەسی نامێنێت، مرۆڤ یەقینە هەمووی ئەمرێت، مردنێکی سەربەرزانە لە پێناوی نەتەوە و خاک و نیشتیمان‌دا مردنێکی سەربەرزانە هەڵبژێرین نەک مردنێکی داماوانە و زەلیلانەی ناو جێگە.
ژ.ع

بیروڕا