کوردستانی

پێشمەرگەیەك لەلایەن ماتۆڕسوارێكەوە تەقەی لێدەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێشمەرگەیەك لەلایەن ماتۆڕسوارێكەوە تەقەی لێدەكرێت
مەودا میدیا-

لەكاتی چوونی بۆ دەوام، پێشمەرگەیەك لەلایەن ماتۆڕسوارێكەوە بە گوللـە هێرشدەكرێتەسەری و برینداردەكرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 20ی حوزەیرانی 2023 لەمیانی چوون بۆ سەر كارەكەی، پێشمەرگەیەك لە شاری چەمچەماڵ لەلایەن ماتۆڕسوارێكەوە دەدرێتە بەر دەستڕێژی گوللـە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست مەودا میدیا كەوتووە، پێشمەرگەكە ناوی سەرهەنگ-ە و لەئەنجامی هێرشە چەكدارییەكەش قاچی بە گوللـە پێكراوە و لەئێستادا لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرێت.

هاوكات سەبارەت بە هۆكاری رووداوەكە و زانیاریی لەسەر ئەنجامدەری ئەو هێرشە هیچ راگەیەندراوێكی فەرمیی و نیمچەفەرمیی لەئێستادا نییە.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan