کوردستانی

سەدان كارتی بانكیی و بڕێك مادەی هۆشبەر دەستیان بەسەرداگیرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەدان كارتی بانكیی و بڕێك مادەی هۆشبەر دەستیان بەسەرداگیرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەستیگرت بەسەر سەدان كارتی بانكیی و بڕێكی زۆر مادەی هۆشبەر كە بە شێوازی جیاواز شاردرابوونەوە.

دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ سێشەممە ڤیدیۆی ئەو كارتە بانكیی و مادە هۆشبەرانەی بڵاوكردووەتەوە و رایگەیاند، دەستبەسەر  بڕێکی زۆر مادەی هۆشبەر و سەدان کارتی بانکیدا گیراوە و بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ڕێگریكردووە لە هەوڵی بردنەدەرەوەیان. 

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە چوارچێوەی چالاکییەکانیاندا و لەپێناو چەسپاندنی یاسا و رێگریکردن لە هەر جۆرە کارێکی نایاسایی توانراوە رێگریبکرێت لە بردنەدەرەوەی سەدان (کارتی بانکی ئەلیکترۆنی) بەشێوازی شاردراوە لە لاپتۆپ و پاوەربانک و خواردەمەنییدا، كە بردنەدەرەوەی ئەو كارتانە پێچەوانەی یاسا و رێنماییەکانی بانکی ناوەندیی عیراقییە.

هاوكات دەستبەسەر هەندێک مادەی پزیشکییدا گیراوە کە رەزامەندیی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی لەسەرنەبووە و دوو تۆمەتباری بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیركراون لەگەڵ بڕی حەوت کیلۆ و 170 گرام مادەی هۆشبەر لە جۆری (حەشیش) دەستیبەسەرداگیراوە.

بەپێ راگەیەندراوەكە لەئێستادا هەریەك لە (پ، أ، ع) و ( پ، ڕ، د) بە مادەی 25 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی مادەهۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکانیان بەردەوامە.


ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan