کوردستانی
حاڵەتێكی نوێی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە هەرێم تۆماركرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
كەمێك لەمەوبەر لە قەزای ئاكرێی سەر بە پارێزگای دهۆك، حاڵەتێكی نوێی تای خوێنبەربوون تۆماركرا و بەپێی زانیارییەكان مامەڵەی لەگەڵ ئاژەڵ هەبووە.
ئەمشەو سێشەممە 20ی حوزەیرانی 2023 راگەیەندرا، هاوڵاتییەكی قەزای ئاكرێ كە هەفتەیەك لەمەوبەر پشكنینەكانی رەوانەی بەغدا كراوە بۆ دڵنیابوونەوە لە نەخۆشییەكەی، كەمێك لەمەوبەر ئەنجامی پشكنینەكانی گەیشتووەتەوە هەرێم و دەركەوتووە هەڵگری ڤایرۆسی تای خوێنبەربوونە.
ئەو تووشبووە كە دانیشتووی شارۆچكەی دینارتەیە، چوارشەممەی رابردوو گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی گوڵان لە ئاكرێ و دوای ئەوەی دەستبەجێ كەرەنتین كراوە پشكنینەكانی رەوانەی بەغدا كراوە.
بەپێی زانیارییەكان لە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی ئاكرێوە، ئەو تووشبووە تەمەنی 55 ساڵە و كاری كڕین و فرۆشتنی ئاژەڵ بووە، لەئێستاشدا رەوشی تەندروستیی باشە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست مەودا میدیا كەوتووە، هاوڵاتییەكە لە نەخۆشخانەی گوڵان خەوێندراوە و لەئێستادا لەژێر چاودێریی پزیشكیدایە.
ژ.ع

بیروڕا