کوردستانی

ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی لەسەر چەند تەوەرێکی گرنگ کۆدەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی لەسەر چەند تەوەرێکی گرنگ کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی حوزەیرانی 2023 ئەنجومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران کۆدەبێتەوە.

تەوەری یەکەمی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی دواپێشهاتە پەیوەندیدارەکانی پەسەندکردنی یاسای بودجەی عیراق و لێکەوتەکانی لەسەر هەرێمی کوردستان.

لە تەوەری دووەمدا، باس لە رەشنووسی ئەو پرۆژەیاسا و پەیڕەوانە دەکرێت کە تاکوو ئێستا دەنگدانی کۆتاییان لەسەر نەکراوە. 
تەوەری سێیەم تایبەت دەبێت بە بابەتی کاراکردنەوەی لیژنەی جێبەجێكردنی مادەی 140 لە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق.

لە تەوەری چوارەم و کۆتاییدا، بابەتی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون و ڕێکارەکانی خۆپارێزیی لەلایەن هەردوو وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەخرێنەڕوو.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan