کوردستانی

بە تۆمەتی هەڵکوتانەسەر کۆمپانیاکەی دراو تۆمەتبارێک دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە تۆمەتی هەڵکوتانەسەر کۆمپانیاکەی دراو تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

بە تۆمەتی هەڵکوتانە سەر كۆمپانیایەكى دراو تۆمەتبارێک لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیرکرا و پارە دزراوەکانیش دەستی بەسەردا گیرا.

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "كاتژمێر 9:30خولەکی شەوی رابردوو 20ی حوزەیرانی 2023 تۆمەتبارێك بەناوى (س. أ) بە مەبەستى دزیكردن، هەڵدەكوتێتە سەر كۆمپانیایەكى ئاڵوگۆڕى دراو لە یەكێك لە مۆڵەكانى شارى سلێمانى".

ئاماژە بەوەکراوە "دواى ئەوەى بە زەبرى چەك، بڕێكى زۆر پارە لە كارمەندى كۆمپانیاكە دەبات و پاش ئاگاداركردنەوەى هێزەكانى ئاسایش و بەدواداچوون و گەڕانى ورد بۆ دۆزینەوەى تۆمەتبارەكە، سەرئەنجام توانرا لە ماوەى كەمتر لە چوار كاتژمێردا تۆمەتبار دەستگیر بكرێت و پارە دزراوەكەش وەربگیرێتەوە".

ئەوەشخراوەتەڕوو "تۆمەتبارەكە دانیشتووى هەرێمى كوردستانە و تەمەنى (23) ساڵە، لە ئێستادا راگیراوە و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكەى بەردەوامە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan