کوردستانی
دوایین زانیارییەکان لەسەر کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی گەیشت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر ئاستی مەکتەبی سیاسی کۆببنەوە و گفتوگۆ لەسەر چەند بابەتێکی گرنگ بکەن.
هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە میدیاکانی حزبەکەی راگەیاندووە "یەکێتی داوایکردووە لەسەر ئاستی مەکتەبی سیاسی کۆببنەوە، ئەوانیش وەڵامیان دەدەنەوە و رەنگە هەفتەی داهاتوو کۆببنەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە " لەگەڵ یەکێتی بەردەوام گفتوگۆمان هەبووە و پەیوەندیمان نەبڕاوە، ئەوان ئامادەن بۆ کۆبوونەوە و دەیانەوێت هەر گرفتێک هەبێت لە کۆبوونەوەدا بخرێتە بەرباس بۆ ئەوەی چارەسەر بکرێت".
سەرچاوەیەکی تایبەتیش لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "تائێستا دڵنیانین هەفتەی داهاتوو یەکێتی و پارتی کۆببنەوە، بەڵام ئەگەرێکی زۆر هەیە بۆ کۆبوونەوە".
س.ر

بیروڕا