کوردستانی
لەسەر سكاڵای چەند هاوڵاتییەك چوار تۆمەتبار دەستگیركران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی چوار تۆمەتباری راگەیاند لەسەر سکاڵای چەند هاوڵاتییەک بەهۆی ئەوەی بوونە هۆی بێزارکردنیان.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی چوار تۆمەتباری راگەیاند لەسەر سکاڵای چەند هاوڵاتییەک بەهۆی ئەوەی بوونە هۆی بێزارکردنیان.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك لە چەند گەڕەكێكی شاری سلێمانی سكاڵایان تۆماركرد كە چەند كەسێك بوونەتە هۆی بێزاركردنیان، مەفرەزەكانی نوسینگەی ڕۆژهەڵاتی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا چوار تۆمەتبار دەستگیربكرێن و لەكاتی لێكۆڵینەوەكانیشدا دانیان ناوە بەئەنجامدانی 16 تاوانی دزیكردنی پاتری ئۆتۆمبێل و كێبڵی كارەبای ماڵاندا".
ئاماژە بەوەکراوە "لەئێستادا هەریەكە لەتۆمەتباران (ب،م،ت لەدایكبووی 2004، ب،م،ت لەدایكبووی 2004، د،ب،ع لەدایكبووی 2004، ڕ،أ،ب لەدایكبووی 2005 بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی مادەی 446 لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراون".
س.ر
س.ر
بیروڕا


