کوردستانی
بڕیارێکی تایبەت بە بەخێوکەرانی کەمئەندامان دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی، بڕیارێك لەبارەی چۆنیەتیی پێدانی مۆڵەت بە مووچەی تەواو بۆ ئەو پێشمەرگە و كارمەندانەی وەزارەتی پێشمەرگە دەردەكات، كە كەمئەندامیان هەیە و خزمەتیان دەكەن.
بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان کە تیایدا هاتووە "سەبارەت بە داواكاری بۆ مۆڵەتی بەخێوكەر، ئەوانەی ئەو كەمئەندامانەیان هەبێت، مۆڵەتەكە دەیانگرێتەوە، ئۆتیزم و مەگۆل و بیركۆڵ 80%بەسەرەوە، هەروەها ئیفلیجی مێشك و نابینا و شیزۆفرۆنیا و كەمئەندامی جەستەیی بە رێژەی 100% دەگرێتەوە".
لە نووسراوەكەی وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە ئەوەش خراوەتە ڕوو "هەر كارمەندێك و پێشمەرگەیەك داوای ئەو مۆڵەتە بكات، دەبێت وەزارەتی پێشمەرگە بۆ لێژنەی هەمیشەیی وەزارەتی تەندروستی بنێرێت و ئاماژە بە رێژە و جۆری نەخۆشییەكەی بكات و دوای ئەوە بەپێی ئەنجامەكەی نووسراو بۆ وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی دەكرێت بۆ مۆڵەتدانی".
س.ر

بیروڕا