کوردستانی

ملیاران دینار گەیشتە هەرێمی كوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


ملیاران دینار گەیشتە هەرێمی كوردستان
مەودا میدیا-

بە فەرمی، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم گەیشتنی 10 ملیار دیناری بۆ سەر هەژمارەكەی راگەیاند.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی حوزەیرانی 2023 وەزارەتی بازرگانیی و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بڕی 10 ملیار دینار خراوەتەسەر هەژماری وەزارەتەكە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم هەواڵەكەی گەیاندووە و ئەو بڕە پارەیەش تایبەتە بە شایستە داراییەکانی  جوتیاران بۆ ساڵی 2023.

ئاماژە بەوەشكراوە، پاش تەواوبوونی رێکارە کارگێڕیی و داراییەکان دەست بە دابەشکردنی پارەكە دەکرێت بەسەر جووتیاراندا بەپێی رۆژی رادەستکردنی گەنمەکانیان بە سایلۆکان.

هاوكات ئەوەش روونكراوەتەوە، پارەكە دابەشدەكرێت بەسەر جوتیاراندا بەپێی پارێزگاكان بە جۆرێك بۆ پارێزگای سلێمانی  پێنج ملیار دینار، هەولێر دووملیاردینار و پارێزگای دهۆكیش سێ ملیار دیناری لەو بڕە پارەیە بەردەكەوێت كە گەیشتووەتە دەست وەزارەتەكە.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan