کوردستانی
بەرپرسێكی هەرێم: چیدی هەرێم دەسەڵاتی بەسەر هەژماری داهاتی نەوت نابێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سكرتێری ئهنجومهنی وهزیرانی ههرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، هەژمارێكی تایبەت بە داهات و دارایی نەوتی هەرێمی كوردستان لەژێر دەسەڵاتی حكومەتی ناوەند دەبێت و هەرێم هیچ دەسەڵاتێكی تێیدا نابێت.
دكتۆر ئامانج رەحیم، سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەرلەبەری پرۆژەکەی حکومەتی گۆڕیوە و بەپێی مادەی 13 لە یاسای بودجەی عیراق، دوو هەژماری بانکیی دەکرێنەوە لە جیاتی یەک دانە.
روونیشیكردووەتەوە، هەژماری بانکیی یەکەم لە مادەی 13ـی پەسندکراو، پارەی داهاتی 400 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستانە چ بە هەناردەکردنی بێت یان ساغکردنەوەی لە بازاڕی نێوخۆیی ئەگەر هەناردە نەکرا.
سەبارەت بەو هەژمارە ئامانج رەحیم دەڵێت "ئەم هەژمارەیان لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵ لە بانکی نێوخۆیی عیراقی لە بانکی ناوەندیی عیراق دەکرێتەوە بۆ تۆماركردن و وەرگرتنی داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان و نابێت هیچ بڕەپارەیەکی لێ گلبدرێتەوە یان (مقاصە)ی لەسەر ئەنجامبدرێت".
دەشڵێت؛ تەنانەت نابێت پارەی هەقدەستی کۆمپانیا نەوتییەکان و خەرجیی گواستنەوەشی لێ بدرێت، لە بەرامبەردا سەرجەم هەژمارەکانی ئێستای حکومەتی هەرێمی کوردستان دادەخرێن و لەناویشیاندا هەژماری (Citibank) کە هەتا 25-03-2023 داهاتی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان لەو بانکە نێودەوڵەتییە گلدەدرایەوە.
ئەو بەرپرسەی هەرێم باسی لەوەشكردووە، ئەو هەژمارە بانکییەی مادەی 13ی یاسای بودجە بەناوی وەزارەتی دارایی عیراق دەبێت و تەنها وەزارەتی دارایی عیراقیش دەسەڵاتی لەسەر ئەو هەژمارە بانکییە دەبێت، هەرێمی کوردستان هیچ دەسەڵاتێکی لەسەر ئەو هەژمارە بانکییە نییە و داهاتی نەوتی دانراوی نێویشی دەبێتە داهاتی کۆتایی بۆ گەنجینەی گشتیی عیراق و هیچ بڕە پارەیەکیشی لێ داناشکێندرێت.
ژ.ع

بیروڕا