کوردستانی
سەرچاوەیەك: تەنها مەسرور بارزانی ئاگاداری دۆسیەی نەوتە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرچاوەیەكی سیاسی بۆ یەكێك لە راگەیاندنەكانی عیراق ئاشكرایكردووە، كەس لەبارەی وردەكارییەكانی دۆسییەی نەوت نازانێت بێجگە لە مەسرور بارزانی و هۆكاری سەردانییەكەشی بۆ توركیا هەر بۆ ئەم بابەتە بووە.
ئەو سەرچاوەی هەواڵە ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی حوزەیرانی 2023 بۆ میدیا عیراقییەكە رایگەیاندووە "تەواوی لایەنەكانی هەرێمی كوردستان ئاگاداریی وردەكارییەكانی گرێبەستی دۆسییەی نەوت نین كە هەرێم بە سەرۆكایەتیی مەسرور بارزانی لەگەڵ توركیا بۆ ماوەی 50 ساڵ ئەنجامیداوە، ئەوەش هۆكاری قەیرانی دەستپێنەكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمە بۆ توركیا".
ئاماژەی بەوەشكردووە، مەسرور بارزانی لە سەردانەكەی ئەمدواییەی بۆ توركیا هەوڵیداوە دۆسییەی نەوت لەگەڵ ئەنقەرە رێكبخاتەوە و بەتایبەتیش بابەتەكانی پەیوەست بە خەرجكردنی بەشی هەرێم لەو نەوتەی لەرێگەی بەندەری جەیهان رەوانەدەكرێت.
ئەو دەزگا راگەیاندنە بڵاویشیكردووەتەوە، ناكۆكیی لەنێو پارتی دیموكراتی كوردستان هەیە پەیوەست بەو كەسەی دۆسییەی نەوت بەڕێوەدەبات لەگەڵ توركیا و مەسرور بارزانی رێگرە لەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەشداربێت لە دانوستانەكانی پەیوەست بە نەوت.
سەرچاوە؛ المطلع
ژ.ع

بیروڕا