کوردستانی
سەبارەت بە "یەكخستەنەوەی پێشمەرگە" قوباد تاڵەبانی وەڵامی بەرگریی ئەمەریكا دەداتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم وەڵامی داواكارییەكی وەزارەتی بەرگریی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا دەداتەوە تایبەت بە یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی حوزەیرانی 2023 پێشوازیکرد لە شاندێكی وەزارەتی بەرگریی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریکا بە سەرۆکایەتیی دەینا سترۆڵ، جێگری یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ویلایەتە یەكگرتووەكان.
بەپێی راگەیەندراوی پەیوەست بەو كۆبوونەوەیە، لە کۆبوونەوەكەی نێوانیاندا پرسی گۆڕانكاریی و چاكسازیی لە وەزارەتی پێشمەرگە و چۆنییەتی بەردەوامبوونی هەماهەنگییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تێرۆر تاوتوێکران.
لە یەكێك لە تەوەرەکانی كۆبوونەوەكە تاوتوێی پرۆسەی ریفۆرم لە وەزارەتی پێشمەرگەدا کراوە و شاندەكەی وەزارەتی بەرگری ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریکا داوایانکردووە پرۆسەکە خێراتربکرێت چونکە خواستیان ئەوەیە کە هاوکارییەکانیان بۆ هێزی پێشمەرگە بەردەوامبێت.
لەوبارەیەوە قوباد تاڵەبانی بە شاندەكەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی راگەیاندووە "ئێمە ئامادەین کە پرۆسەکە خێراتربکرێت" جەختیشیكردووەتەوە نابێت ناکۆکی سیاسی کاریگەریی هەبێت لەسەر بەردەوامیی چاکسازییەکان.
هەربەپێی راگەیەندراوی جێگری سەرۆكی حكومەت، تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکردووە "پێویستە بە زووترینکات وەزیرێک بە وەکالەت بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دەستنیشانبکرێت هەتا لەلایەکەوە سەرپەرشتیی وەزارەتەکە و پرۆسەی ریفۆرم لە هێزەکانی پێشمەرگەدا بکات و لەلایەکی دیکەشەوە ئەو لێکتێگەیشتنە جێبەجێبکات کە پێشتر لەنێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریکادا واژۆکراوە".
لەمێژە لەلایەن هێزەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و هاوپەیمانانەوە، داوادەكرێت هێزەكانی پێشمەرگە و بە دیاریكراوی یەكەكانی حەفتا و هەشتا یەكبخرێن و رێكبخرێن، بەڵام هەتا ئێستا ئەو پرسە بە هەڵپەسێردراویی ماوەتەوە.
ژ.ع

بیروڕا