کوردستانی
ئەنجومەنی وەزیران پەیامێكی تووند ئاراستەی حكومەتی فیدراڵ دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەبارەت بە جێبەجێكردنی مادە و بڕگەكانی بودجە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، هەر رێکارێکی جیاکاری لە دژی هەرێمی کوردستان رەتدەکاتەوە و هەرێم پابەندییە دەستورییەکانی خۆی بەجێگەیاندوە، بۆیە هیچ بیانوو و پاساوێکیش بۆ هەر رێکارێکی جیاکاریی بەرامبەر هەرێمی کوردستان نەماوە.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی حوزەیرانی 2023 بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیران و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم كۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا.
لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان تیشکی خستووەتەسەر پێشهاتە پەیوەندیدارەکان بە پەسندکردنی یاسای بودجەی عیراق و لێکەوتەکانی لە سەر هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوەشكردووە "هەرێمی کوردستان هەموو ئەرک و بەرپەرسیاریەتییەکانی خۆی لە چوارچێوەی دەستوورو ئەو رێککەوتنانەی واژۆکراون جێبەجێکردووە، بەڵام لە دەرەوەی دەستوور و رێککەوتننەکان، دەستکاریی بابەتە پەیوەندیدارەکانی تایبەت بە ماف و شایستە داراییەکان کراوە کە لەرووی دەستوورییەوە، گۆڕانکاریی لە رێکەوتننامەی هاوبەشی نێوان هەردوو حکومەتی فیدڕاڵیی و هەرێم رێگاپێدراو نییە".
هاوكات ئەنجومەنی وەزیران داوایەكی ئاراستەی حکومەتی فیدراڵ كرد، کە لە کاتی جێبەجێکردنی بڕگە و مادەکانی بودجە لەدوای کەوتنەبواری جێبەجێکردنی، هەروەک سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ بەڵێنیداوە، پێداچوونەوە بکات بە بڕگە و مادە هەموارکراوەکان کە هەتا چەند لەگەڵ کارنامەی حکومەتی فیدراڵ دەگونجێن و تا چەند شایانی جێبەجێکردنن.
لەلایەكی دیكەوە ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاندووە، هەرێم پابەندییە دەستوورییەکانی خۆی بەجێگەیاندوە و هیچ بیانوو و پاساوێکیش بۆ هەر رێکارێکی جیاکاریی بەرانبەر هەرێمی کوردستان نەماوە، بە تایبەتیش پاساوی نەوت کە پێشتر هەمیشە دەکرایە بیانوو بۆ نەناردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان وبێبەشکردنی لە شایستە داراییەکانی، بۆیە ئێستا ئەرکە لەسەر حکومەتی فیدراڵی، یاسای بودجە جێبەجێبکات و تەواوی شایستە داراییەکانی هەرێم خەرجبکات لە پێش هەمووشیەوە تەرخانکراوی خەرجی مانگانەی مووچەی مووچەخۆران و فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم و هێزەکانی پێشمەرگە بە گوێرەی ئەو ژمارانەی لە ناو خشتەکانی بودجەدا جێگیرکراون لە دوای جێبەجێکردنی یاسای بودجە.
ژ.ع

بیروڕا