کوردستانی

ماوەی پشووی جەژنی قوربان لە هەرێم راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ماوەی پشووی جەژنی قوربان لە هەرێم راگەیەندرا
مەودا میدیا-

بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە، لە هەرێمی كوردستان پێنج رۆژ دەكرێتە پشوو، رێكەوتی 2ی تەمموزیش دەستدەكرێتەوە بە دەوامی فەرمیی.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند؛ بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە، رۆژی سێشەممە 27ـی حوزەیرانی 2023 هەتا رۆژی شەممە 1ی تەممووزی 2023، لەسەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، جگە لە وەزارەتی پەروەردە کە بەگوێرەی خشتەی لیژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان، رۆژی سێشەممە 27ـی حوزەیرانی 2023 کۆتا تاقیکردنەوەی گشتیی پۆلی 12ـی ئامادەیی ئەنجامدەدرێت، لە سەرجەم دامودەزگاكان پشووی فەرمیی لە سێشەممەوە دەستپێدەكات.

ئەوەش هاتووە، رۆژی یەکشەممە 2ی تەمموزی 2023 لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان دەوامی فەرمی دەستپێدەکاتەوە.

ژ.ع
Qaiwan
Qaiwan