کوردستانی
تەندروستیی سلێمانی مامۆستایانی ئاینیی ئاگاداردەكاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە سلێمانی، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستییەوە سێمینارەكانی پەیوەست بە بڵاوكردنەوەی هۆشیاریی لەسەر تای خوێنبەربوون بەردەوامە و ئەمڕۆش مامۆستایانی ئاینیی سێمینارێكیان بۆ رێكخراوە.
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی سلێمانی لەوبارەیەوە رایگەیاندووە، بەسەرپەرشتیی دكتۆر سەباح نەسرەدین، بەڕێوبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی و بە ئامادەبوونی عبدللە احمد، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی، هەڵمەتی هۆشیاریی لەبارەی ڤایرۆسی تای خوێنبەربوون بەردەوامە و سێمینارێكی زانستی بۆ مامۆستایانی ئاینی رێكخرا.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئەو سێمینارە بۆ گەیاندنی رێنمایی دروستی خۆپارێزی لە تای خوێنبەربوون و شیكردنەوەی مەترسیەكانی ئەو نەخۆشیە ئەنجامدراوە و بابەتی سیمینارە زانستییەكان لەلایەن دكتۆر گۆران محێدین، سەرۆكی بەشی هەناوی و دكتۆر سایە حەسەن، لێپرسراوی هۆبەی نەخۆشییە گوازراوەكان و ئیبراهیم ئەحمەد، لێپرسراوی هۆبەی پتەوكردنی تەندروستی لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستی پێشكەشدەكرێت بەمەبەستی ئامادەكاریی بۆ هەر ئەگەرێكی بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون.
سەرچاوەیەكیش بە مەودا میدیای راگەیاند، سەرجەم مامۆستایانی ئاینیی سنووری پارێزگاكانی سلێمانی هەڵەبجە ئاگاداردەكرێنەوە، وتاری هەینی تایبەت بكەن بە هۆشیاركردنەوەی نوێژخوێنان لەسەر مەترسییەكانی تای خوێنبەربوون و خۆپاراستن لێی.
ژ.ع

بیروڕا