کوردستانی
لەبارەی مووچەوە هەواڵێکی خۆش دەدرێت بە فەرمانبەران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیارە ئەمڕۆ حکومەتی عیراق 400 ملیاری دیکە بخاتە سەر هەژماری هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران پێش هاتنی جەژنی قوربان.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست مەودا میدیا کەوتوون، ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ی حوزەیرانی 2023 بەغدا 400 ملیار دیناری دیکە لەرێگەی بانکی رەشید و رافیدەینەوە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت.
هەر بەپێی زانیارییەکان، پێش هاتنی جەژنی قوربان مووچەی مانگی پێنجی سەرجەم وەزارەتەکان دابەشدەکرێت، بڕیارە ئەمڕۆش وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان بڵاوبکاتەوە،
تائێستا مووچەی مانگی پێنجی هەریەک لە وەزارەتەکانی تەندروستی و پێشمەرگە و دارایی و یەکەکانی 70 و 80 دابەشکراون و ئەمڕۆش وەزارەتی ناوخۆی هەرێم و بەڕێوەبەرایەتییەکانی رەگەزنامە و دامودەزگا نەوتییەکان مووچە وەردەگرن.
س،ر

بیروڕا